مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە


لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی یەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆنەبۆتەوە، رۆژی سێ شەممە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و ئەم دوو بەرپرسەی هەر دوو حزب بەشداردەبن لە کۆبوونەوەکەدا.

میدیاکانی نزیک پارتی بڵاویانکردەوە کە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو، لەسەر ئاستی باڵا وەفدی پارتی و یەکێتی بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ وەفدی یەکێتی کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزب و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەشداریدەکەن، کۆدەبنەوە.

لە دوای کۆنگرەی یەکێتی یەوە بافڵ تاڵەبانی دوو جار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئامادە نییە بەشداری ئەو کۆبوونەوانە بکات، هەر بۆیە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی وەفدی پارتی لە کۆبوونەوەیە لەگەڵ یەکێتیدا دەکەن.

 تا ئێستا بەرنامەی کۆبوونەوەکە بە نهێنی ماوەتەوە.

دەربارەی بەشدارینەکردنی مەسعود بارزانی کە سەرۆکی پارتییە لەگەڵ هاوتاکەی بافڵ تاڵەبانی کە سەرۆکی یەکێتییە، لە دوای کۆچی دوایی تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفاوە، مەسعود بارزانی کەمترین کۆبوونەوەو دیداری لەگەڵ سەرکردەی حزبەکانی باشوور کردووە.



PM:04:24:05/11/2023