نرخی دینار بەردەوامە لە دابەزین

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ ی تشرینی دووەم لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی بۆ ١٦٣ هەزار و ٧٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

دابەزینی بەردەوامی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پەیوەندی بە تاڵانبردنی دۆلارەوە هەیە بۆ وڵاتانی دراوسێ و لە پێش هەمووشیانەوە بۆ ئێران کە سوودمەندی یەکەمی دۆلاری عێراقە کە بە چەندان شێوەی جیاجیا دەبرێتەوە ئەو وڵاتە، بەرامبەر ئەم هەناردەکردنەی دۆلار، ئەمەریکا بەردەوامە لەسەر فشار خستنە سەر عێراق و ناردنی بڕێکی کەمی دۆلار بەتایبەتی کاش کە بۆتە مایەی دابەزینی زیاتری نرخی دیناری عێراقی.

پەرلەمانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا لە یاسای بودجەدا ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار دەستنیشان کرد، بەلآم ئەم بڕیارە شکستی هێناو رۆژ بەرۆژ دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دەشکێت.  



PM:05:34:05/11/2023