لە حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستان بنكەی هێزەكانی ئەمریكا کرایە ئامانج

ئەمڕۆ یەکشەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە سنووری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج. 

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كە لە عێراقەوە ئاڕاستە کرابوو، هێرشكرایە سەر بنكەی هێزەکانی ئەمریكا لە تەل بەیدەری سنووری شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بنکەکە دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكان بەردەست نییە. 

بەپێی ئامارێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی (١٥) رۆژی رابردوودا (٢١) هێرش کراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە كاردانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە.


PM:07:01:05/11/2023