بەڕێوەبەری بازگەکانی هەرێم لە سنوری یەکێتی دەستنیشانکرا

بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە دەزگای ئاسایشی هەرێم دامەزرێنرا و بەرپرسەکەی دەستبەکار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی میدیا)، بە نووسراوی فەرمی و بە فەرمانی هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، عەقیدی ئاسایش (جەلال فەرەج کەریم) ناسراو بە (جەلال چاوشینی ئاسایش) بە بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بازگەکانی هەرێم دەستنیشانکراوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێیە.

عەقید جەلال چاوشین، لە ساڵی (١٩٨٦) بووە بە پێشمەرگە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە ساڵی (١٩٩٨)ەوە لەناو هێزەکانی ئاسایش کاردەکات و پلەکانی سەربازی بڕییوە، پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە بەرپرسی بەشی جوڵانی ئاسایشی سلێمانی بووە.


PM:09:27:05/11/2023