وه‌زیری ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دانانی سندوقێك به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی (هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران، وه‌رزشوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسان)ی نه‌خۆش و داواكراوه سندوقه‌كه به‌بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار هاوكاریی بكرێت، هاوكات داوایكردوه، كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاریی سندوقه‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی (هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران، وه‌رزشوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسان)ی نه‌خۆش‌و داواكراوه سندوقه‌كه به‌بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار هاوكاریی بكرێت.
وه‌زیری ڕۆشنبیریی له‌و نوسراوه‌دا هاتووه، "ئه‌م سندوقه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دروستده‌كرێت به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی و دواتر به ڕه‌زامه‌ندی ئێمه سه‌رفده‌كرێت، له‌هه‌موو حاڵه‌تێك نابێت سه‌رفی ئاماژه‌پێكراو له‌حه‌وت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دینار زیاتر بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیریدا داوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و سندوقه بۆ هاوكاریی و كۆمه‌ككردنی ئه‌و چین و توێژانه له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیاندا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌و داوای وه‌ڵامی كردوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت، "به‌به‌ڕێزتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ناتوانرێت هیچ پاڵپشتیه‌كی ئه‌م سندوقه بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای ساڵی ٢٠١٤وه به‌هۆی نه‌مانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی داراییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تی دابینكردنی موچه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانی".