بناری قەندیل بۆردوومان دەکرێت

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی سڵەو بۆڵێ و بایاوان و سینەمۆکەو سەرجۆی ڕەبەن و لۆفەکانی کورتەک و شاخی کونەکۆتریان بۆردوومان کرد.

بە پێی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانیان تورکیا بە چڕی چیای کورتەک و گوندی بۆڵێ و گوندی بایاوانی بناری قەندیلیان بۆردوومان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زەرەو زیانەکانی بۆردوومانەکەن بەردەست نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند جارێک بۆردومانی کوێستانی سنین و گەروی سنگان و گوندی بێرکمی کردووە.



PM:08:04:07/11/2023