سۆران عومەر: بەغدا ڕاســتەوخـۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە بەغدا هەنگاوەکانی بوودجەی ئەمساڵی جێبەجێ نەکردووە و ئامادە نییە راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند" بەغدا ئامادە نییە راستەوخۆ مووچەی فەرانبەرانی هەرێم بدات و هەروەها چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمیش نادیارە ". 

سۆران عومەر لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تا ئێستا بەغدا ئامادە نییە مووچەی مامۆستایانی کەرکوک بخاتە سەر حکومەتی ناوەندی و وتیشی" هەنگاوەکانی بوجەی ئەمساڵ لەلایەن حکوەتی عێراقەوە جێبەجێ نەکراوە".








PM:10:38:08/11/2023