بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان پژاک و سوپای پاسداران ڕوویدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه" كاتژمێر ٦:٠٠ی بهیانی ئهمڕۆ پێکدادانێکی چەکداری سەخت لە سنوری بانە و لە نزیک گوندی (نژۆ)، لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شەڕە تا کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، هەروەها شەوی ڕابردوو چەند ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری ئەو گوندە جێگیربوون.
تائێستا زانیاری ورد لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراوە و سوپای پاسداران و پژاک-یش هەواڵی ئەو شەڕەیان بڵاونەکردووەتەوە.