ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایش و ئاسایشی ده‌روازه سنوریه‌كان ١٢٤ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد.
دوینێ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له ئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه و ڕێگریكردن له به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، له ئه‌نجامی چاودێریكردن و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ له‌چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتودا له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ١٢٤ تۆمه‌تباری به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له مانگی رابردوودا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی ١١ كیلۆ و ٢٤ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (كریستاڵ ، هیرۆین ، تلیاك ، حه‌بی ترامادۆڵ ، تۆوی خاشخاش).
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌كانی (٣٠,٢٦,٢٥) له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاندبوو، "له رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوه‌وه تا ٩ی تشرینی دوه‌می ٢٠٢٣دهستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له ٢٤١ كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر گرتوه، هاوكات ٤٩ تۆمه‌تباریش له كه‌سانی گه‌وره بازرگان فرۆشیاری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون".