به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ره‌وشی كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك روو له به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كان، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، مه‌ودای بینینیش له نێوان ٨ -١٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه، خێرایی با له‌نێوان ١٠-١٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٢٦ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : ٢٩ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨پلهی سیلیزی
گه‌رمیان :٢٩ پله‌ی سیلیزی
حاج ئۆمه‌ران : ١٨ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پله‌ی سیلیزی