وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و ڕووده‌دات و وەزیری ئێران وقەتەر داوای تاووتوێی كۆتایی هێنانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی کردووە".
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگه‌یاندووه،" فراوانبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، به‌تایبه‌ت دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، كە فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و ڕووده‌دات".
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ئێران، هەردوو وەزیر تاووتوێی كۆتایی هێنانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه كردووه.
ئاماژە بەوەشكراوە، هه‌ردوو وه‌زیر گفتوگۆیان له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه پێشنیازكراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كردووه.
٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کرد به‌گوێره‌ی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته‌١٠ هه‌زار و ٨١٢ كه‌سی فەلەستینی و لە بەرامبەریشدا ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٥٠٠كه‌س،