کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوەو باران دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە سبەی شەوەوە باران ببارێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزمببنەوە.

کەشناسی پێشبینی بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
 
کەش، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەل نمە بارانی کەمی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان .
خێرای با، لەسەرخۆ ١٠-١٥ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت. 

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت،
لەگەل نمەباران لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ بەشێوەی پچرپچڕ ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە. 
خێرای با، مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، باشوور ی رۆژهەڵات.
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت. لەکات و شوێنی ناوچەکانی دابارین لەنێوان ٥-٦  کم دەبێت
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١-٢پلە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکان بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٩ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران:٢٢ پلەی سیلیزی



AM:11:18:13/11/2023