دڵنیا رەزازی لە هەولێر کۆنسێرتێک سازدەکات

بڕیارە سبەی شەو خانمە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی لە شاری هەولێر کۆنسێرتێک ئەنجام بدات.

بڕیارە سبەی شەو لە شاری هەولێر دڵنیا رەزازی کۆنسێرتێک سازبکات و لە کۆنسێرتەکەدا بەشێک لە گۆرانییەکانی مەرزیە فەریقی و ناسر رەزازی و چەند گۆرانییەکی دیکەی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات. 
   
دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا سازکردووە، بڕیارە لە ساڵی داهاتووشدا ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاوبکاتەوە. 


PM:11:23:13/11/2023