درەنگانی شەوی ڕابردوو دەوڵەتی توركیا له ڕێگهی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانهوه ئۆتۆمبێلێكی له سنووری قەزای شنگال کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی میدیا)، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە سەنتەری ناحیەی سنۆنێی سەر بە قەزای شەنگال، لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک کرایە
ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەی تورکیا (ئارکەش و بەرخودان) کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە)ن گیانیان لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلهكهش به تهواوی سووتاوە.
هێرشەکەی شەوی رابردووی تورکیا بۆسەر ئوتومبێلێک لە سەنتەری ناحیەی سنۆنێ ترس و دڵەراوکێی لای دانیشتوانی شارۆچکەکە دروست کردووە.