١٧٩ کەس لە غەزە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بەخاک سپێردراون

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی بەهۆی بارودۆخی نالەبار و لاوازی هەندێک لەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەی شەفا داخڵکراون، مەحاڵە لەو ناوەندە پزیشکییە دووربخرێنەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مارگریت هاریس،  جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان نابێت داواکارییەک بۆ چۆڵکردنی ئەم نەخۆشخانەیە هەبێت.

دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA) ڕایگەیاند" بەهۆی کەمی سووتەمەنی زۆر لە کەرتی غەززە، نەخۆشخانە و پاڵاوگەکان ناچار دەبن چالاکییەکانیان بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕابگرن".


وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند" بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشخانەکان، ناتوانرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەزە کوژراون نوێ بکرێتەوە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفا ڕایگەیاند" دەیان نەخۆشی نەخۆشخانە کە لەم نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بەخاک سپێردراون".

محەمەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفا، گەورەترین نەخۆشخانەی غەزە رایگەیاند"  ١٧٩ کەسی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە خاک سپێردراون، حەوت کۆرپە و ٢٩ نەخۆش کە لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستداوە، لەنێو ئەو کەسانەدان کە بەخاک سپێردراون". 

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" کە هێرشە نایاساییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە پزیشکییەکان، کارمەندان، گواستنەوە و سیستەمی چاودێری تەندروستی غەزە پێویستە وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت". 

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بەو سووتەمەنیەی کە ئیسرائیل پێشتر بۆ بەکارهێنان لە نەخۆشخانەیەکی غەززە پێی بەخشیبوو، ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی زانیارییەکان ئەم سووتەمەنییە لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە دزراوە.

پزیشکانی بێ سنوور پێشتر هۆشدارییان دابوو کە داخستنی نەخۆشخانەی شەفا کارەساتی مرۆیی لە غەززە زیاتر دەکات.



PM:07:56:14/11/2023