پنتاگۆن: تا ئێستا ٥٥ هێرشمان کراوەتە سەر

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، تا ئێستا ٥٥ هێرش بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دراوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پنتاگۆن) ڕایگەیاند" لە سەرەتای شەڕی غەزە، لانیکەم ٥٥ جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانی".

لە سوریا ٢٨ جار هێرش کراوەتە سەر سەربازانی ئەمریکی.

لەسەر بنەمای ئەم هێرشانە ٢٧ سەربازی ئەمریکی تووشی تەزووی مێشک بوون و ٣٢ سەربازی دیکەش بە شێوەیەکی ڕووکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سەرجەم ٥٩ سەربازە بریندارەکە گەڕاونەتەوە بۆ خزمەت.

لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا، تا ئێستا سێ جار هێرشی کردووەتە سەر ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی و میلیشیاکانی پەیوەندیدار بە ئێران لە سوریا.



PM:11:29:14/11/2023