دادگای فیدراڵی دوا بڕیاری لەبارەی محەمەد حەلبوسی دا و دەڵێت:"بڕیارەکانی دادگە یەکلاکەرەوەیە".
ئەمرۆ پێنج شەممە ١٦ی تسرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ده‌داته‌وه‌و دەڵێت: "بڕیارەکانی دادگە یەکلاکەرەوەیە".
جاسم عمیری، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی محه‌مه‌د حەلبوسی ، له‌سه‌ر رۆڵی دادگاكه و نایاسایی بوونی بڕیاره‌كه دژی ناوبراو گووتی : دادگەی فیدراڵی كاری بینین و حكومدانه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كه‌یسانه به گوێره‌ی ماده‌ی ٩٣ی ده‌ستور.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و ده‌رفه‌تی تانه‌لێدانی تێدا نییه.
ڕۆژی سێ شەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لەسەر سكاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوەشاندەوە، ڕۆژی چوار شەممەش سەرۆكی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەدوورخستنەوەی لەپۆستەكەی هاتە دەنگ و دەڵێت" دادگای فیدراڵی دەستوری پێشێلکردووە".