ماوەیەکی زۆری پێکانەکەی ڤینسیۆس راگەیەنرا


بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کۆڵۆمبیا تووشی بوو، ڤینسیۆس پێشبینی دەکرێت،ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا لە ئەگەر ئەوەی ڤینیسیۆس هەمان پێکانی هەبێت کە پێشتر تووشی بووە، ئەوا بۆ ماوەی دوو مانگ ئامادە نابێت لە یاریکردن.

پێکانەکەی ڤینیسیوس پشکنینە سەرەتاییەکان کە لەسەر یاریگا ئەنجام دەدرێن ئاماژە بەوە دەکەن کە لەوانەیە برینداربوونی ماسولکەکانی ڕانی قاچی چەپی بێت.

 ڤینیسیوس خۆشی رایگەیاند:" پێموایە هەمان پێکانەکەی پێشووە، لە هەمان شوێن لێدانێکم پێگەیشت و دوای ماوەیەکی کەم هەستم بە ئازار کرد، سبەی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەبێت، بەڵام ئەستەمە بگەمە یاری ئەرجەنتین پزیشکەکان پێیان وتم کە قورسە، بەڵام هەموو شتێک تاقی دەکرێتەوە”.


PM:01:11:17/11/2023