مباپێ قسەی دڵی خۆی لەسەر براوەی تۆپی زێڕین کرد


کیلیان مباپێ لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردۆتەوە باس لە براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠٢٣دەکات و میسی بە شایەنی دەزانێت.

مباپێ دەڵێت:"  ئێوارەی ١٨ی کانوونی دووەم، زانیم کە میسی جامی جیهانی و تۆپی ئاڵتونی و هەموو شتێکی بەدەستهێناوە.  ئەو شایەنی ئەو خەڵاتەیە، چونکە جامی جیهانی بردەوە.  میسی یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکان ئەگەر گەورەترینیش نەبێت".

کیلیان مباپێ وتیشی:" من ناترسم تا بۆچوونی خۆم دەرببڕم، هالاند وەرزێکی نایابی بەسەر برد، بەڵام ئەمە یەکسان نییە بە قورسایی بردنەوەی مۆندیال، بۆیە میسی شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بوو".


PM:10:04:17/11/2023