ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر هێزە ئەمنییەکان نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیان لە هەولێر دەستگیر کرد.
کارۆخ گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " مامۆستا (عهلی ڕەئوف) نوێنەری وانەبێژانی بەردەڕەش لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه دەستگیرکراوه". داوای ئازادکردنیشی دەکات.
مامۆستایانی وانەبێژ بۆ سبەی یەک شەممە بڕیاری سازدانی خۆپیشاندانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا دابوو.
ئەم رووداوە دوای ژمارەیەک خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان بە گشتی و وانەبێژان بەتایبەتی دێت کە لە دوو هەفتەی رابردوودا ناوچەکانی سلێمانی سازکران.