سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێکی پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دابەشبکرێت. 

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلول لە پەروەردەکانی (هەولێر، ئاکرێ، بەردەڕەش، رواندز، چۆمان، سۆران، شێخان و مەخموور) دابەشدەکرێت. 

هەروەها بڕیارە مووچەی ناوچەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە دابەشبکرێت، بەڵام تائێستا لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی وانەبێژانی ئەو سنوورانە. 

بڕیار بوو سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ دوای وەرگرتنی مووچەکانیان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن، بەڵام ئەمڕۆ عه‌لی ڕەئوف نوێنەری وانەبێژانی بەردەڕەش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستگیرکرا. 


PM:06:11:18/11/2023