ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین خۆپشاندان ئەنجام دەدەن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە١٩ی تشرینی ٢٠٢٣ ، لە چەند شار و شارۆچکەی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە بڵاوکراوەتەوە، خۆپیشاندانەکە لە بەردەم پەروەردەکانی ئەم شوێنانە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لە مانگێکە کە هۆڵەكانی خوێندن لە سنووری (سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كۆیە و گەرمیان) بەهۆی پێنەدانی مووچەوە، بایکۆت کراوە و مامۆستایان جەخت لە بەردەوامی بایكۆت دەكەنەوە و چەندجارێک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپشاندانیان ئەنجام داوە.
مەرجەکانی گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن بریتین لە:"پێدانی دوو مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان".