وەزارەتی نەوت کارگەکانی دروستکردنی خشت پابەند دەکات بە بەکارهێنانی غازی شل لەبری نەوتی ڕەش.
وەزارەتی نەوتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو غاز دەدات کارگەکانی دروستکردنی خشت و داوا دەکات لەبری بەکارهێنانی نەوتی رەش بەکاری بهێنن.
وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، ڕایگەیاند" وەزارەت بڕێکی زۆری غازی شل بەنرخی پاڵپشتیکراو دابین دەکات و ئامانج لەم ڕێوشوێنە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی کاربۆنە لە بەرگەهەوادا و سنووردارکردنی پیسبوونی ژینگەیە
عەبدولغەنی هەروەها وتی" وەزارەت بەرەو پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ هەنگاو دەنێت ئەویش گۆڕینی کارپێکەرەکانی ئۆتۆمبێلە لە گاز و بەنزینەوە بۆ بەکارهێنانی غازی شل".