لە هەولێر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە كەفالەت ئازادكرا

دواینیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر بە كەفالەت ئازادكرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای ئەوەی دوێنێ عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر دەستگیركرا، كەمێك پێش بە كەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادكرا. 

بریار بوو ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر گردبووەنەوە و نارەزایەتی ئەنجامبدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگریان لە گردبوونەوەكە كرد. 

دوێنێ بەیانیش عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.


PM:02:00:19/11/2023