لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بە بەیانی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و١٥٠ دینار بووە، ئەمڕۆ بەیانیش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ١٠٧هەزار و ٥٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢١٣ ملیۆن و ٥١٧ هەزار ٥٦٢ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٩ملیۆن و ٥٩٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 


PM:05:14:20/11/2023