کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفربارین روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ناوەندی شارەکان باران بارین بەردەوام بێت، شەپۆلێکی بەفربارینیش روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات". 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" پێشبینى دەکرێت ئەمشەو نمە باران بۆ بارانى مام ناوەندى بچڕ بچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بارانى مام ناوەند ببارێت، هاوکات شەپۆلێکى بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە قەزا و ناحیە نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکو (ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی)، پلەکانى گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە". 

لەبارەی بڕی باران بارینی (١٢) کاتژمێری رابردوو، کەشناسی هەرێم ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە: 


PM:10:01:20/11/2023