به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای به‌سڕه، بەهۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و مینی پاسێك (١٤) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێ كه‌سیان منداڵن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی (سەفوان – ئوم قەسر) پێكدادان له نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری ترێله و مینی پاسێك روویداوه.
ئاماژە بەوەش دەکەن، لە رووداوەکەدا هەشت مامۆستای ژن و دوو مامۆستای پیاو و سێ منداڵیان، له‌گه‌ڵ شۆفێری مینی پاسه‌كه‌دا گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیانکردووە بە گواستنەوەی تەرمی قوربانییەکان بۆ پزیشکی دادوەری.