کەشناسی: کەشێکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش نزمتردەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ کەشێکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش نزمتردەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ کەش بەگشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت وە نمە بارانیش لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان دەبێت، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە کەش سارد و ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەشدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزمترین پلەکانی گەرما بە (٢- ٤) روو لە نزمبوونەوە دەکات وە بەرزترین پلەکانی گەرما بە (٢ - ٣) پلە بەرزتر دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.  


AM:10:50:21/11/2023