بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانى ئێوارەشدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات بۆ باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات خێرای با (٥ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرما (دوو تا سێ) پلە بەرزدەبنەوە.