حکومەتی عێراق سەرکۆنەی ‌هێرشەکەی ئەمریکا لە جورف سەخر دەکات

حکومەتی عێراق سەرکۆنەی ‌هێرشەکەی ئەمریکا لە جورف سەخر دەکات و دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییە و پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی عێراقە".
 
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند"هێرشەکە بەبێ ئاگاداری ئێمە کراوە و ئەمە دەستدرێژییە و پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی عێراقە".

بەپێی راگەیاندنی میلیشیا شیعەکان لەو هێرشەی ئەمەریکادا بۆ سەر جەرف سەخەر ٨ چەکدار گوژراون.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بۆیەکەمجار هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی (جەرف سەخری) بەغداد بۆردوومانی چەند بنکەیەکی میلیشا شیعەکانی عێراق کرد، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" هێزه‌كانمان لە ناوچەی جەرف سەخری بەغداد، زۆر بە وردی بۆردوومانی دوو بنکەی سەربازی میلیشا شیعەکانیان لە عێراق کردووە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هێرشەکان وەک وەڵامێکی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بوون کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو گروپانەی لەلایەن تارانەوە پاڵپشتییان دەکرێت". 

 


PM:02:00:22/11/2023