یونسكۆ لەسەر بایكۆت و پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم هاتەدەنگ

ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵوێستی خۆی لەسەر پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، كە ماوەی نزیكەی ٧٠ ڕۆژە لە نیوەی زیاتری ناوچەكانی هەرێم بایكۆتی خوێندن كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وتەبێژی ڕێکخراوی یونسکۆ ڕایگەیاند " ئاگاداری بێموچەیی مامۆستایان و داخستنی قوتابخانەکانی هەرێمن، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێم".

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان و بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە لە سنووری نیوەی زیاتری هەرێمی كوردستان لە (كۆیە و ڕاپەڕین و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە) ڕاگەیەنراوە بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.


PM:04:27:22/11/2023