ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و ١٤ کەس بوونە قوربانی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن ٢٥ سال و منداڵێکی ساوا گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیتریش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، دوا بەدوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیس بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
بە پێی زانیارییەکان، تیژرەوەی، خراپی دۆخی رێگاوبان و قەڕەبالغی شەقامەکان هۆکارن بۆ زۆربوونی رووداوەکانی هاتووچۆ.