کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلە بەرزدەبنەوە. 


PM:12:38:24/11/2023