ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند" لە ساڵی داهاتوودا پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە بەغداوە جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كۆتایی به‌قه‌یرانی مووچه ده‌هێنێت".
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه واژۆی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ک نییه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بانكه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی، به‌مه‌رجێک حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتای ته‌واو پێشكه‌ش بكات كه ورده‌كارییه‌كانی به ژماره له خۆبگرێت سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
هەروەها راشیگەیاند" ئه‌م هه‌نگاوه له‌ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و هیچ پێشێلكارییه‌ک یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌خۆناگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌كات كه حكومه‌ت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها كۆتایی به قه‌یرانی ئابوریش ده‌هێنێت بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم".
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌شڵێت " ئه‌مه هه‌نگاوێكی نایاب و ناوازه‌یه، به‌پێی ئه‌و بڕیاره، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان له رێگه‌ی سیستمی ماسته‌ركارده‌وه وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ک فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی به‌سره، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و باقی پارێزگاكانی دیكه به شێوه‌یه‌كی رێكوپێک و به‌بێ دواكه‌وتن".