ئەمەریکا توندتر وەڵامی هێرشی میلیشیا شیعەکانی عێراق دەداتەوە


دوای ٧٤ هێرش کە لە ١٧ ی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا کە سیانیان ئامانجەکانی پێکاوە، ئەمەریکا بڕیاری داوە لەمەودوا بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە.

میدیا عەرەبی و جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەڵوێستی ئەمەریکا گۆڕاوە لە وەڵامدانەوەی میلیشیا شیعەکان کە هێرش دەکەنە سەریان، لەمەودوا توندتر و فراوانتر وەڵامیان دەدەنەوە.
 
هەفتەی رابردوو کە هێزەکانی ئەمریکا بەئامانجگرتنی کاروانێکی سەر بە فراکسیۆنی "لیواکانی حزبوڵای عێراقی" لە ڕۆژئاوای بەغدا ڕاگەیاند، سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە فەرماندەیی مەیدانی سوپای ئەمریکا "شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ هێرشە دوژمنکارانە گۆڕیوە".

ئەو میدیایانە پێشبینی دەکەن هێزەکانی ئەمریکا بەرەو قۆناغی "وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ و خێرا” بۆ هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەنگاو بنێن، دوای ئەوەی تاڕادەیەک رەچاوی ئەوەیان کرد کە  حکومەتەکەی سودانی بەر لەو هێرشانە بگرێت. 

سێشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە شارۆچکەی ئەبوغرێب خۆی بە کاروانێکی سەر بە میلیشیاکانی " حزبوڵڵا"ی عێراقیدا کێشا و بەو هۆیەوە ٨ چەکدار کوژران.

رۆژنامەی ئەشرق ئەلئەوسەت لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە زانیویەتی، سوپای ئەمریکا، پێش هێرشی ئەبوغرێب، سێ هێرشی تری مووشەکی ئەنجامداوە و کە کەژاوەی دوو گروپی سەر بە حزبوڵایان کردۆتە ئامانج لە سەر رێگای خێرا لە دووری ٣٥ لە ڕۆژئاوای ڕەمادی، هاوکات گرووپێکی عەسائیبیشیان لە نزیک بەغدا کردۆتە ئامانج، هاوکات کۆبوونەوەیەکی میلیشیاکانیان لە نزیک ماڵی سودانی کردۆتە ئامانج. 

چاودێرانی سەربازی بەو میدیایانەیان راگەیاندووە کە چیتر ئەمەریکا هێرشەکانی توندتر و فرانتر و دەستبەجێ دەکاتە سەر ئەو میلیشیایانەی هێزەکانیان دەکەنە ئامانج لە سوریا و عێراق.

ڕۆژێک دوای هێرشی "جورف ئەلسەخار”، شایەتحاڵان و ئەفسەرانی عێراق ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بەسەر بارەگایەکی سەرەکی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری لە نزیک ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەناو ناوچەی سەوزدا فڕیوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا هەڵیانکردووە هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە جوڵەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکە دەرنەکەن، بەڵام سەرچاوەکان "نزیکە دڵنیا بم کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییە.



AM:09:50:25/11/2023