بڕیاره سبه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ده‌وامی نه‌كردووه، بگه‌ڕێته‌وه سەر کارەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بە کەناڵی کوردستان24ـی راگەیاند" سبەی (یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣)، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەگەڕێتەوە وەزارەته‌كه‌ی و وەک وەزیر درێژە بە ئەرکەکەی خۆی دەدات
زیاتر له ساڵێكه شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەوامی نەکردووە و بۆ دروست نه‌بوونی ئاسته‌نگیش، كاره‌كانی له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه رایی كراوه.
دەوام نەکردنی وەزیری پێشمەرگە ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرنامەی وەزارەت لەگەڵ هاوپەیمانان دروستکردبوو.
لە سەردانه‌كه‌ی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا دەینا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان" داوای گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەی بۆسەر کارەکەی کردبوو".