جەمال کۆچەر: لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەستپێدەکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بە قەرز بۆهەرێم  دەستپێدەکات".  
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی پەرلەمانی‌ عێراق بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند" پرۆسەی‌ خەرجکردنی‌  پشکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەلایەن بەغداوە لە ٢٥ی‌ تشرینی‌ دووەم دەستپێدەکات، بۆیە لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی‌ ناردنی‌ ٧٠٠ ملیار دینارەکەی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش بە قەرز دەستپێدەکات".

وتیشی: "٢٥ی‌ کانوونی‌ یەکەمی‌ ٢٠٢٣خەرجکردنی‌ بودجەی‌ عێراق بەمەبەستی‌ ئامادەکردنی‌ ژمێرەی‌ کۆتایی خەرجکردنی‌ بودجەی‌ ئەم ساڵ رادەگیرێت".
 
رۆژی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران، کە تاوەکو ئێستا یەک تریلیۆن و ٤٠٠  ملیار دیناری  بۆ مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەم ناردووە و یەک گوژمەی ماوە کە ٧٠٠ ملیار دینارە بۆ مانگی تشرینی دووەم.



PM:11:06:25/11/2023