هونەرمەندی ناسراوی کورد تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند تاهیری خەلیلی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند" هونەرمەند تاهیری خەلیلی لە گەڕەکی راپەڕین لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا وتیمەکانیان رۆیشتوون بۆ هەڵگرتنی تەرمی ئەو هونەرمەندە و بردنی بۆ دادپزیشکی سلێمانی". 
 
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی بەردەست نییە.

تاهیر خەلیلی یەکێک بوو لە هونەرمەندە بە ناوبانگەکانی رۆژهەڵات و سەرتاسەری کوردستان لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانی و گۆڕانی و سۆزدارییە و ماوەیەکی دوورودرێژە لە ریزی هێزە شۆرشگێرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا پیشمەرگە بوو، زۆربەی سرودەکانی دەنگدانەوەی گەورەی هەبووە لەسەر ئاستی کوردستان ولە باشووری کوردستانێس سروودی( لە قەندیلی سەربەرزەوە)  بە بەناوبانگترین گۆرانی ناوزەد دەکرێت.



PM:01:10:26/11/2023