ژمارەیەک لە رێكخراوەکانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن چەند داواكارییەک ده‌خه‌نه‌ڕوو

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی ڕایدەگەیەنن" داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ین به‌ ده‌مه‌وه‌چونیان بۆ نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌بێت و بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن". 

(٨٦) رێكخراوی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی، ئەمشەو یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له‌ ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و وه‌زیری دارایی هه‌رێم و پارێزگاری سلێمانیان كردووه‌ رایانگه‌یاندووە" به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ ڕووبه‌روی هه‌رێمه‌كه‌مان و هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بۆته‌وه‌، دواكه‌وتنی مووچه‌ كه‌ مافێكی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستایان له‌ بارودۆخ و گوزه‌رانی خراپدا بن و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ بڕیاری بایكۆتی خوێندن بده‌ن له‌ پارێزگای سلێمانی، قوتابخانه‌كان به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ڕووی خوێندكاراندا داخراون له‌ مافی خوێندن بێبه‌شبوون و دایك و باوكیان له‌ خه‌مێكی قوڵدان بۆ ئاینده‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی مناڵه‌كانیان".

دەشڵێن" ئێمه‌ له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانداین له‌ هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ خوێندكارانین، چونكه‌ ئاینده‌ی خۆیان و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامی خوێندن و زانست بۆیه‌ وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌م داواكاریانه‌ بخه‌ینه‌ڕوو به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دروستكردنی متمانه‌ له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌لایه‌ك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌كی دیكه‌". 

هەروەها داواش دەکەن، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ كاتی خۆیدا چ له‌ ڕێگه‌ی هه‌وڵدانی زیاتر بۆ ڕێكه‌وتنی خێرای حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا یاخود هه‌ر رێگه‌یه‌كی یاسایی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی بوودجه‌ی هه‌رێم به‌ ڕێكارێكی یاسایی گونجاو و درێژخایه‌ن كه‌ له‌ كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دابین بكرێت، لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌دا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، كردنه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ وه‌ك مافێكی ڕه‌وای مامۆستایان، هەروەها گرێدانی كۆبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌ نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم له‌گه‌ڵ مامۆستایان و وانه‌بێژانی ناڕازی به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك كه‌ مافی هه‌ردولا بپارێزێت، هاوکات كاركردن بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ گوێره‌ی پێویستی پسپۆری داواكراو له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی. 

دەشڵێن" داواكارین له‌ مامۆستایانی دڵسۆز و خه‌مخۆری خوێندكاران كه‌ به‌ده‌مه‌وه‌چون هه‌بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو دیاریبكرێت، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی خوێندن". 

1. ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت -c.d.o
2. ڕێكخراوی شار بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 
3.ڕێكخراوی خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر
4.ڕێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
5.ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
6.رێكخراوی بیر ناس بۆ تۆیژینه‌وه‌ 
7.ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد له‌ به‌ریتانیا
8.ڕێكخراوی قوتابیان وگه‌نجان (SYEO )
9.ڕێكخراوی قه‌رداغ بۆ گه‌شه‌پێدان
10.ڕێكخراوی خۆری ئاشتی
11.ڕێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان
12.ڕێكخراوی كوردستان دیالوگ
13.ڕێكخراوی سازانی ڕه‌نگه‌كان
14.ڕێكخراوی ئاماژه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
15.ڕێكخراوی میدیكارانی وه‌رزشی خانمانی كوردستان 
16.ڕێكخراوی كۆڕا بۆ پرسه‌ نیشتمانیه‌كان 
17.ڕێكخراوی زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنه‌وار 
18.ڕێكخراوی دابین بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ 
19.ڕێكخراوی دیالۆگ وكلتور
20.ڕێكخراوی په‌ری بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
21.ڕێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت
22.ڕێكخراوی جه‌سته‌ به‌خشانی كوردستان
23.ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی 
24.ڕێكخراوی گه‌نجانی ده‌وڵه‌تی كوردستان 
25.ڕێكخراوی شاین بۆ زانست و په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا 
26.ڕێكخراوی گزنگی شاره‌زوه‌ر بۆ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن 
27.ڕێكخراوی شنه‌بای خاك
28.ڕێكخراوی میدیا 
29.ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان
30.ڕێكخراوی به‌ره‌و هیواكانی كچان و ژنان 
31.ڕێكخراوی توانست بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان 
32.ڕێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆگه‌شه‌پێدانی تواناكان
33.ڕێكخراوی چرای هیوا بۆ تواناكانی گه‌نجان و ژنان
34.ڕێكخراوی دیاری بۆپه‌روه‌رده‌ و فێركردن و ڕۆشنیبری
35.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی میدیا 
36.ڕێكخراوی شا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری 
37.ڕێكخراوی هاو بۆ په‌روه‌رده‌
38.ڕێكخراوی بره‌ودانی گه‌نجان (YDO)
39.ڕێكخراوی په‌نای كار 
40.ڕێكخراوی به‌ره‌و هاونیشتیمانێتی گه‌نجان TCYO
41.دامه‌زراوه‌ی رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتوری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 
42.تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی 
43.ڕێكخراوی كورد لاو 
44.ڕێكخراوی ڕۆشنبیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ 
45.ڕێكخراوی لێهات
46.ڕێكخراوی چه‌مك بۆ چاكسازی و بنیاتنان 
47.ڕێكخراوی هیمه‌ت بۆ هاوكاری 
48.ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ كوردستان 
49.ڕێكخراوی ڕێگا بۆ گه‌شه‌پێدان 
50.ڕێكخراوی زینگی بۆ ته‌ندروستی و خزمه‌ت 
51.ڕێكخراوی قه‌ڵای دم دم بۆ هاوكاری مرۆیی
52.ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌  
53.ڕێكخراوی چه‌رمو بۆ پرسی ئه‌نفال 
54.ڕێكخراوی منداڵانی كوردستان 
55.ڕێكخراوی هیوا بۆ هاوكاری مناڵی كه‌مده‌رامه‌ت 
56.ڕێكخراوی ماڵی فێرخوازان 
57.ڕێكخراوی ماڵی خه‌ونه‌كان 
58.كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ مافی كرێ نشین 
59.كۆمه‌ڵه‌ی زامی كوردستان 
60.ڕێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ 
61.ئه‌كادیمیای ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌ عیراق 
62.ڕێكخراوی هاوڕێیانی سروشت 
63.سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ناسه‌ 
64.گروپی هونه‌ری ئه‌كتن 
65.تۆڕی ڕاهێنه‌رانی كوردستان 
66.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كولتور 
67.ڕێكخراوی ساشا بۆ ئاشتی و ژیان 
68.ڕێكخراوی ئاسان بۆ په‌روه‌رده‌ و فێركردن 
69.ڕێكخراوی مرۆڤ دۆست بۆ گه‌شه‌ پێدانی كلتور
70.ڕێكخراوی ڕه‌شماڵ بۆ كلتور و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی
71.ڕێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی 
72.ڕێكخراوی كۆچار بۆ گه‌شه‌ پێدانی مرۆیی 
73.ڕێكخراوی یاوه‌ر بۆ زانست و ڕۆشنبیری 
74.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌ژاران
75.ڕێكخراوی نه‌وه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده‌ 
76.ڕێكخراوی ئه‌نته‌رنێت و كۆمپیوته‌ری كوردستان
77.یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان
78.یه‌كێتی نابینانیانی كوردستان
79.كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما / سلێمانی
80.ڕێكخراوی ژیان به‌خشان بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی
81.ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی /PAO
82.ڕێكخراوی گه‌نجانی سه‌رده‌م
83.ڕێكخراوی كولتوری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی به‌رده‌وام
84.ریكخراوی ده‌نگی ئۆتیزم
85.ڕێكخراوی په‌رۆش
86.یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان/لقی سلێمانی


PM:08:15:26/11/2023