ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەکتەری بەناوبانگی میسری تارق عەبدولعەزیز لە کاتی وێنەگرتنی فیلێمکدا تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و گیان لەدەستدەدات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (قاهیرە ٢٤)، ئێوارەی ئەمڕۆ تارق عەبدولعەزیز لە کاتی وێنەگرتن بۆ زنجیرەی (بقینا اتنین) تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.
لای خۆشیەوە کەریم ئەبو زکری بەرهەمهێنەری زنجیرەکە ڕایگەیاندووە" تارق بەشداری وێنەگرتنی دیمەنەکانی دەکرد، پێش ئەوەی تووشی بێهۆشبوونێکی لەناکاو ببێت و بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
تارق عەبدولعەزیز لە ٤ی ئابی ١٩٦٨ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی دیاری میسری بووە و لە زۆرێک لە بەرهەمە سینەمایی و تەلەفزیۆنییەکاندا کاری کردووە.
دەرچووی فاکەڵتی یاسایە، سەرەتای کاری هونەری لە ڕێگەی فیلمی سەعیدی لە زانکۆی ئەمریکی لەگەڵ هونەرمەند محەمەد هێنێدی و کۆمەڵێک هونەرمەندی دیاری گەنج دەستیپێکردووە.