ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سێ گەنجی کوردی ئێزیدی لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکی بەغدای پایتەختی عێراق گیانیان لەدەستدا.
بەپێی سەچاوەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ سێ گەنجی کوردی ئێزیدی، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەیەک لە باڵەخانەیەکی بەغداد گیانیان لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە باڵەخانەیەکی (١٧) نهۆمی ناوچەی کازمییەی بەغداد ڕوویداوە.
قوربانییەکان کوردن و خهڵكی كۆمهڵگهی خانهسۆرێ و ناحییهی سنونێی سهر به قهزای شنگالن و تەمەنیان لە نێوان (١٦ بۆ ٢٢) ساڵیدایە.