قوباد تاڵەبانی و باڵوێزی تورکیا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ سێشەمە ٢٨ی تشرینی دووەمی  ٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ماوە بۆ درێژکراوە) لە هەولێر، پێشوازی کرد لە مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم و،  باسی دۆخی عیراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتی کرا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێی گفتوگۆوە و رایگەیاند" یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و بە تایبەتیش هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک کرا.

هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقدا تەواو ببێت. 

سەبارەت بە دۆخی کەرکوکیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەکە بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا و هیچ لایەنێک هەست بە ستەم و نادادپەروەری و پەراوێزخراوی نەکات".
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کێشەی بەشە بودجەی هەرێم کرا، لەمبارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست بە زوویی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، و راشیگەیاند" پێویستە لەنێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن بکرێت کە تیایدا بەشی زۆری کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکرێت و کێشەی بودجەی هەرێم بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت". 



PM:10:00:28/11/2023