سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت" داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی هەرێم"، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم دەکات شایسته‌ی دارایی مامۆستایان خه‌رج بكات.
عەممار حەکیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێکس) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ ئەو خۆپیشاندان و بایكۆته دەکەین کە مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەدەن، هەروەک هاودەنگی خۆمان لەگەڵیان رادەگەیەنین، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە شایستەی خۆیان پێ بدەن و گرنگی بەم توێژە گرنگە بدەن".
عه‌ممار حه‌كیم له په‌یامه‌كه‌یدا دەشڵێت"
دادپەروەرانە نییە بۆ ئەوان ئازارەکان بەبێ چارەسەر بەردەوام بن، هەروەها داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکات،
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ڕاشیگەیاندووە" ده‌رفه‌ته‌كه ده‌قۆزمه‌وه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی وانه‌بێژانی ڕه‌سافه له به‌غدا و داواكارین كار بكرێت بۆ ته‌رخانكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ ئه‌م توێژه كه زۆری به‌خشیووه به واقیعی په‌روه‌رده‌ی و فێركردن و به‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵ كاری خۆبه‌خشی گرتووه و به‌شداری كردووه له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی ستافی مامۆستایان و ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی كه‌سێك ده‌كات كه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات به تواناكانی به‌رده‌ست".
نزیکەی سێ مانگە مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دژی دواكه‌وتنی مووچه و راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه و دانه‌مه‌زراندنی وانه‌بێژان، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و پرۆسه‌ی خوێندنیان راگرتووه.