کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلە بەرزدەبنەوە.