پێشکەشکاری دیاری کورد ئەڤین ئاسۆ لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بابەتی هاوسەرگیریەکەی ڕوونکردنەوە دەدات کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ئه‌ڵقه له په‌نجه‌كردنی ئه‌ڤین بووە جێگەی پرسیار له‌لای هه‌واداره‌كانی.
ئه‌ڤین له پرۆگرامه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی لەبارەی بابه‌تی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ڕایگەیاند" تكایه ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرن، هه‌موان باوك و برا و خاڵ و مام و هاوسه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام من نا و من هاوسه‌رم نییه، كوڕه‌كانتان له كچه‌كانتان جیامه‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاته‌ی تۆ فه‌زڵی كوڕه‌كه‌ت ده‌ده‌یت به‌سه‌ر كچه‌كه‌تدا واده‌كه‌یت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر توندوتیژ بێت به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی".
ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێ‌کرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.