کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوینێ.

خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت بەرەوباکووری خۆرئاوا.

سبەی شەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوینێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٨ سیلیزی

کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢٣ پلەی سیلیزی

حاجی عۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی


AM:11:37:01/12/2023