وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراویکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌پێی ئاماری كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی تشرینی یەکەمدا ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ هه‌زار و ٧٨٢ به‌رمیل بووە.
هەروەها هاتووە" كۆی گشتی داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردوودا هەشت ملیار و ٥١٢ ملیۆن دۆلار بووه وبە تێکرای نرخی دیاری کراوی هەر بەرمیلێك بە ٨٢ دۆلار ٦٦ سەنت".
كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی فرۆشراوە له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده كراوه‌و، رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار بەرمیل بووە.