ئەمەریکا بۆ سودانی: دەبێت هێز و دامەزراوە ئەمەریکییەکان ببپارێزیت

ئەمەریکا لە رێگای وەزیری دەرەوە، بە سودانی سەرۆک وەزیران دەڵێت" دەبێت حکومەتەکەی پابەندی پاراستنی هەموو ئەو هێز و دامەزراوە ئەمەریکیانە بێت کە لەسەر داوای وڵاتەکەی لە عێراقن و هەموو ئەوانەش کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن، بەرپرسیاربکرێن بەرامبەر هێرشەکانیان."

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن بە سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ١ ی کانوونی یەکەم کردوویەتی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردۆتەوە، داوا پابەندبوون لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە سودانی دەکرێت و لێپێچینەوە لەوانە هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانیان لە عێراق.( مەبەست ملیشیا شیعەکانە ).
 
بەپێی راگەیاندنەکە ئەنتۆنی بلینکن و محەممەد شیاع سوودانی تاوتوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان کردووە، جەختیان لەوە کردووەتە کە نابێت شەڕەکە فراوانتر بێت، هاوکات بلینکن و سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی مرۆیی غەززە و هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتییان لە ناوچەکە کردووە.

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و  سوریا، ئەمەش ئەمەریکای زۆر نیگەران کردووەو، بەرامبەر ئەو هێرشانە چەند گورزێکی کوشندەی ئاسمانی ئاراستەی میلیشیا شیعەکان کرد.



AM:09:24:02/12/2023