ئێران هۆشداری فرانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات

ئێران هۆشداریی دا لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا ئەگەر ئیسرائیل ئەنجامدانی تاوانەکانی لە دژی فەڵەستینییەکان نەوەستێنێت.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، رایگەیاند" ئەو هێرشە سەربازییانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خەڵکی غەزە دەستی پێکردووە،دەبێت رابگیرێت".

ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی دابینکردنی توانای پێویست بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە کرد و ڕایگەیاند"  کە وڵاتەکەی پلان و پراکتیکەکانی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی زۆرەملێ فەڵەستینییەکان لە خاکەکانیان ڕەتدەکاتەوە".

عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند" کە سەرچاوەی کێشەکانی ئێستا داگیرکاری و دەستدرێژیی ئیسرائیلە،و ئەگەر ئەو تاوانە جەنگییانەی کە ڕژێمی ئیسرائیل لە غەزە و کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامی داوە، ڕانەگیرێن، ئەگەری ئەوە هەیە کە مەودای شەڕەکە بگرێتەوە لە هەرێمدا قووڵتر و فراوانتر دەبێت".

جێگای ئاماژەیە کە هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند " درۆنێکی ئێرانی کە بەشێوەیەکی ناسەلامەت و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە لە نزیک کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمریکی کە بۆ یارمەتی ئیسرائیل لە ئاوەکانی کەنداو نزیکبووەتەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانییان رووبەڕووی بوونەتەوە و دووریانخستووتەوە".



AM:11:33:03/12/2023