سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری کفری دابەشدەکرێت

پەروەردەی کفری ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان". 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت" سبەینێ دووشەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ". 

دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی بۆ کۆتا مانگی ئەمساڵ تەواو کرد و بڕیارە پرۆسەی دابەشکردنەکەی بەمزووانە دەستپێبکات. 


PM:09:01:03/12/2023